test

Latest Post



ھەرکی نێت- ھونەری


پاش مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە هونەرمەندی بەناوبانگ ئیبراهیم ئەرکال گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی 12ی نیسان ئیبراهیم ئەرکال، بەهۆی خوێن بەربوونی مێشکەوە لە گەراجی ماڵەکەی خۆیدا دەکەوێت و بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
پاش مانەوەی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە نەخۆشخانە بەبێ هۆشی دواجار  گیانی لەدەستدا.
ناوبراو لەدایکبووی  1967 ساڵانێکی زۆرە خزمەتی گۆرانی و فیلم و درامای تورکی دەکات و خەڵکی شاری ئەرزەڕۆمە، لەساڵی 1984 یەکەم ئەلبومی بەرهەمهێناوە و لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.



ھەرکی نێت- کۆمەلایەتی

ئەو کەسایەتییەی شاری کفری، کە لە بەرنامەی تۆپ ستۆری گوتی "یاسا بۆ هەژارانە و ناتوانێ کەسی بە دەسەڵاتی وەک ئەو دەستگیربکات"، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەکبەر حاجی رۆستەم، کەسایەتی شارۆچکەی کفری دەرچووە، بەڵام جارێ هۆکاری دەرچوونی فەرمانەکە ئاشکرا ناکەن

ئەکبەر حاجی رۆستەم دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە، رەتیشیدەکاتەوە بچێتە بەردەم دادگا و گوتی "لەسەر قسەکانم لە رووداو فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچووە". 

ئەكبەر رۆستەم، كە خەڵكی گوندێكی سەر بە شارۆچکەی كفری ئیدارەی گەرمیانە دەڵێت، لەلایەن دادوەرێكی كفرییەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و گوتی "من كۆمەڵێك قسەی حەقم كردووە، خۆ كەسم نەكوشتووە و دزیشم نەكردووە تاوەکو دەستگیربكرێم، بۆیە نە كەس دەتوانێ دەستگیرم بكات، نەدەچمە بەردەم دادوەریش". 

لە بەرنامەی تۆپ ستۆری ، ئەکبەر حاجی رۆستەم لەبارەی بڕیارەکەی دادگا بۆ زیندانیکردنی پیاوێک بە 10 ساڵ لەسەر دزینی شیر و دایبی و چەند کەلوپەلێکی دیکە لە کفری، گوتی "یاسا تەنها بۆ هەژارانە، ئەگەرنا دادەوەر ناتوانێ بڕیاری دەستگیرکرد بۆ خۆی و کوڕەکانی دەربکات". گوتیشی "تەڵاقم کەوتبێ ناتوانن من دەستگیر بکەن".  

 

ھەركی نێت - ھەواڵ

به‌رپرسی‌ كۆمیته‌ی‌ مه‌خموری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ دوو چه‌كداری‌ دزه‌یان كرده‌ سنوری ناحیه‌ی قه‌راج و كه‌وتنه‌ بۆسه‌یه‌كی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌.


ره‌شاد گه‌ڵاڵی‌ به‌رپرسی‌ كۆمیته‌ی‌ مه‌خموری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سه‌عات 10ی‌ ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ داعش كه‌ له‌ دوو چه‌كدار پێكهاتبوون دزه‌یان كرده‌سه‌ر بۆسنوری ناحیه‌ی قه‌راج بۆ پشتی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان به‌مه‌به‌ستی‌ چاندنی‌ بۆمب.



ره‌شاد گه‌ڵاڵی‌ وتی‌: " چه‌كداره‌كانی‌ داعش به‌ر له‌وه‌ی‌ كاره‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستانه‌وه‌ و ته‌قه‌یان لێكردوون".



وتیشی‌: "له‌ گوندی‌ كونجینه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناحیه‌ی‌ قه‌راج به‌دووری‌ زیاتر له‌ 12 كیلۆمه‌تر ته‌رمێكیان كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌ستی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌".



به‌رپرسی‌ كۆمیته‌ی‌ مه‌خموری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ئێستادا هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌دوای‌ چه‌كداره‌كه‌ی‌ تردا ده‌گه‌ڕێن.
 

 

ھەركی نێت - ھەولێر

كەسایەتی دیاری كوردستان، فەرزاد ئاغا ھەركی لەلایەن كونسوڵی گشتی وڵاتی توركیا ڕێزی لێ نرا.

بەپێی زانیاریەكانی (ھەركی نێت) بەھۆی كارو پڕۆژە سەركەوتووەكانی فەرزاد ئاغا ھەركی كە لە ولاتی توركیا ئەنجامیداون، كونسوڵی گشتی توركیا میوانداری فەرزاد ئاغا ھەركی دەكات و دەستخۆشی لە بەڕێزیان دەكات.

فەرزاد ئاغا ھەركی كەسایەتی دیارو سەرمایەداری كوردستان خاوەنی چەند پروژەیەكی خێرخوازیە، یەكێك لەم پڕۆژانەی ھاوكاریكردنی بنەمەڵەی شەھیدان و بریندارەكانی شەری دژی تیرۆرستانی داعشە، ناوبراو ھەمیشە پالپشتێكی سەركی دەزگای خێرخوازی بارزانیە كە دەزگایەكی تایبەتە بە ھاوكاریكردنی كەم دەرامەت و ئاوارە و لێقەوماوان.

 

 



ھەرکی نێت- سیاسی 

ئيمانويل ماكرون، له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيدا به‌ گوێره‌ى ئه‌نجامه‌ به‌راييه‌كان سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌ جياوازييه‌كى زۆر له‌ پێش ركابه‌ره‌كه‌يه‌تى.
فرانس 24 بڵاويكرده‌وه‌، ماكرون به‌ رێژه‌ى 65.1ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌ و مارين لوپانى ركابه‌ريشى ته‌نيا 34.9ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌.
ئه‌مڕۆ گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدرا.

 


ھەركی نێت - ھەواڵ

سەرچاوەیەك لە كەركووك رایگەیاند: "بەرەبانی ئەمڕۆ داعش لە رێگەی پێنج چەكداری خۆكوژ ھێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە باشووری كەركووك، بەرلەوەی بەربەستەكان ببڕن ھێزی پێشمەرگە لێیان ھاتوونەتە دەست و ھێرشەكەیان تێكشكاندووە و سەرجەم ھێرشكەرەكانی داعش كوژراون".
 گوتیشی: "چەكدارانی داعش بە جلوبەرگی پێشمەرگە دزەیان كردبووە ناو فەرماندەی پێشمەرگە لە كەیوان، ریشیان تاشی بوو بۆ ئەوەی نەزانرێ كە داعشن، بەڵام بەرلەوەی بگەنە شوێنی مەبەست پێشمەرگە ئاگادار بوونەتەوە و سێ لە چەكدارەكانیان كوشتووە و دووانیش خۆیان تەقاندووەتەوە".
راشیگەیاند: "لەو ھێرشەی داعش دوو پێشمەرگە شەھیدبوون و شەشی دیكەش برینداربوون".


 


پێویستە سەرجەم پارێزگاروئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم دەست لەکاربکێشنەوە... 
دەزانن بۆچى ؟؟؟؟
لەبەرئەم خالانەى خوارەوە
1-ماوەى زیاتر له12سالە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاکان هەن کەچى تاکو ئێستا نەمان بیستوەونەمان بینیوە ئەندامانى ئەنجومەن بریارێک بدەن و خەلک بەقەدەرچارێکى مووچەکەیان سودى لێ ببینێت وە لە ماوەى رابردوودا ئەندامانى ئەنجومەنى گشت پارێزگاکانى هەرێم لە مێژوویاندا تاکە بریارێکیان دا کە کەمێک لە بەرژەوەندى فە رمانبەراندا بوو کەچى حکومەت بە بێ سەیرکردن رەتى کردەوە بەبێ ئەوەى حساب بۆ پارێزگاروئەنجومەن و دەنگدەرانیشى بکات ئاخر پارێزگار و ئەندامانى ئەنجومەنى 4پارێزگاى هەرێم نەتوانن بە بریارێک دەهەزار دینارى ئاوى مالان و20هەزارى دینارى کارەبا لەپاشکەوتى فەرمانبەران بگەرێنەوە بۆ سەرداهاتى هەرێم لە کاتێکدا حکومەت لە %25هەتاکو %75 ى لە مووچەى فەرمانبەران بە ناوى پاشکەوت لە فەرمانبەران حەپەلۆش کردووە ئایا ئەرکێکى نیشتمانى نیە پارێزگارو ئەندامانى ئەنجومەن دەست لەکارکێشانەوەى خۆیان پێشکەش بکەن ؟؟؟
2-هەرپارێزگایەک بە سەدان ملیۆن دۆلار قەرزارى بەلێندەران و بەسەدان پرۆژەشیان لە کاروەستاون لەکاتێکدا پێش دەست پێکردنى پرۆژەکان بودجەى تایبەتى بە پرۆژەکان لە بانکەکان هەبووە بە لام هیچى دیار نەماوە بۆیە پارێزگارێک بە خۆى و ئەنجومەنەکەى ئەوەندە دەسەلاتەى نەبێت پارێزگارى لەبودجەى پرۆژەکانى بکات لە بانکەکان ئایا ئەرکێکى نیشتمانى نیە پارێزگارو ئەندامانى ئەنجومەن دەست لەکارکێشانەوەى خۆیان پێشکەش بکەن ؟؟؟
3-نزیکەى زیاتر %50 قەزاوناحیەکان وسنورەکانیان بە زێدەرۆیى خانوو مۆل ومارکێت ومزرعە لە سەر زەوى گشتى دروست کراون ئایا ئەگەر قایمقام و بەرێوەبەرى ناحیەکانى سەربە پارێزگاکان دەسەلاتى ئەوەیان نەبێت رێگرى لە دروست کردنى زێدەرۆیى بگرن ومۆلکى گشتى حکومەت نەخەنە خزمەتى حکومەت و هاولاتیان ئایا ئەرکێکى نیشتمانى نیە پارێزگارو ئەندامانى ئەنجومەن دەست لەکارکێشانەوەى خۆیان پێشکەش بکەن ؟؟؟
4-لە سنورى هەموو پارێزگاکانى هەرێم چەندان کۆمپانیا بە ناوى وەبەرهێنانەوە باشترین زەویان لە پارێزگاکان وەرگرت وخراپترین خانوویان بە گرانترین نرخ دروست کرد کە لە گوندى رۆخاو دەجن وئاسەوارەکەیان هەتاکو دەیان سالى تر بە ردەوام دەبێت وەهیچ لایەنێکى پەیوەندى داریش جورئەتى نەدەکرد بە وەبەرهێنەرەکان بلێت نابێت بۆیە ئایا ئەرکێکى نیشتمانى نیە پارێزگارو ئەندامانى ئەنجومەن دەست لەکارکێشانەوەى خۆیان پێشکەش بکەن ؟؟؟
لە کۆتایدا بە هیوام خەلک بیر کە بۆچى دەنگیان پێ داون و کاریان چیە و بۆچى حکومەت گوێ بە بریارەکانیان نادات؟؟؟؟
ئەندازیار/جواد هرکى    2017-5-2

MKRdezign

Contact Form

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget