2017



ھەرکی نێت- ھونەری


پاش مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە هونەرمەندی بەناوبانگ ئیبراهیم ئەرکال گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی 12ی نیسان ئیبراهیم ئەرکال، بەهۆی خوێن بەربوونی مێشکەوە لە گەراجی ماڵەکەی خۆیدا دەکەوێت و بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
پاش مانەوەی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە نەخۆشخانە بەبێ هۆشی دواجار  گیانی لەدەستدا.
ناوبراو لەدایکبووی  1967 ساڵانێکی زۆرە خزمەتی گۆرانی و فیلم و درامای تورکی دەکات و خەڵکی شاری ئەرزەڕۆمە، لەساڵی 1984 یەکەم ئەلبومی بەرهەمهێناوە و لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.



ھەرکی نێت- کۆمەلایەتی

ئەو کەسایەتییەی شاری کفری، کە لە بەرنامەی تۆپ ستۆری گوتی "یاسا بۆ هەژارانە و ناتوانێ کەسی بە دەسەڵاتی وەک ئەو دەستگیربکات"، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەکبەر حاجی رۆستەم، کەسایەتی شارۆچکەی کفری دەرچووە، بەڵام جارێ هۆکاری دەرچوونی فەرمانەکە ئاشکرا ناکەن

ئەکبەر حاجی رۆستەم دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە، رەتیشیدەکاتەوە بچێتە بەردەم دادگا و گوتی "لەسەر قسەکانم لە رووداو فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچووە". 

ئەكبەر رۆستەم، كە خەڵكی گوندێكی سەر بە شارۆچکەی كفری ئیدارەی گەرمیانە دەڵێت، لەلایەن دادوەرێكی كفرییەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و گوتی "من كۆمەڵێك قسەی حەقم كردووە، خۆ كەسم نەكوشتووە و دزیشم نەكردووە تاوەکو دەستگیربكرێم، بۆیە نە كەس دەتوانێ دەستگیرم بكات، نەدەچمە بەردەم دادوەریش". 

لە بەرنامەی تۆپ ستۆری ، ئەکبەر حاجی رۆستەم لەبارەی بڕیارەکەی دادگا بۆ زیندانیکردنی پیاوێک بە 10 ساڵ لەسەر دزینی شیر و دایبی و چەند کەلوپەلێکی دیکە لە کفری، گوتی "یاسا تەنها بۆ هەژارانە، ئەگەرنا دادەوەر ناتوانێ بڕیاری دەستگیرکرد بۆ خۆی و کوڕەکانی دەربکات". گوتیشی "تەڵاقم کەوتبێ ناتوانن من دەستگیر بکەن".  

 

ھەركی نێت - ھەواڵ

به‌رپرسی‌ كۆمیته‌ی‌ مه‌خموری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ دوو چه‌كداری‌ دزه‌یان كرده‌ سنوری ناحیه‌ی قه‌راج و كه‌وتنه‌ بۆسه‌یه‌كی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌.


ره‌شاد گه‌ڵاڵی‌ به‌رپرسی‌ كۆمیته‌ی‌ مه‌خموری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سه‌عات 10ی‌ ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ داعش كه‌ له‌ دوو چه‌كدار پێكهاتبوون دزه‌یان كرده‌سه‌ر بۆسنوری ناحیه‌ی قه‌راج بۆ پشتی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان به‌مه‌به‌ستی‌ چاندنی‌ بۆمب.



ره‌شاد گه‌ڵاڵی‌ وتی‌: " چه‌كداره‌كانی‌ داعش به‌ر له‌وه‌ی‌ كاره‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستانه‌وه‌ و ته‌قه‌یان لێكردوون".



وتیشی‌: "له‌ گوندی‌ كونجینه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناحیه‌ی‌ قه‌راج به‌دووری‌ زیاتر له‌ 12 كیلۆمه‌تر ته‌رمێكیان كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌ستی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌".



به‌رپرسی‌ كۆمیته‌ی‌ مه‌خموری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ئێستادا هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌دوای‌ چه‌كداره‌كه‌ی‌ تردا ده‌گه‌ڕێن.
 

 

ھەركی نێت - ھەولێر

كەسایەتی دیاری كوردستان، فەرزاد ئاغا ھەركی لەلایەن كونسوڵی گشتی وڵاتی توركیا ڕێزی لێ نرا.

بەپێی زانیاریەكانی (ھەركی نێت) بەھۆی كارو پڕۆژە سەركەوتووەكانی فەرزاد ئاغا ھەركی كە لە ولاتی توركیا ئەنجامیداون، كونسوڵی گشتی توركیا میوانداری فەرزاد ئاغا ھەركی دەكات و دەستخۆشی لە بەڕێزیان دەكات.

فەرزاد ئاغا ھەركی كەسایەتی دیارو سەرمایەداری كوردستان خاوەنی چەند پروژەیەكی خێرخوازیە، یەكێك لەم پڕۆژانەی ھاوكاریكردنی بنەمەڵەی شەھیدان و بریندارەكانی شەری دژی تیرۆرستانی داعشە، ناوبراو ھەمیشە پالپشتێكی سەركی دەزگای خێرخوازی بارزانیە كە دەزگایەكی تایبەتە بە ھاوكاریكردنی كەم دەرامەت و ئاوارە و لێقەوماوان.

 

 



ھەرکی نێت- سیاسی 

ئيمانويل ماكرون، له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيدا به‌ گوێره‌ى ئه‌نجامه‌ به‌راييه‌كان سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌ جياوازييه‌كى زۆر له‌ پێش ركابه‌ره‌كه‌يه‌تى.
فرانس 24 بڵاويكرده‌وه‌، ماكرون به‌ رێژه‌ى 65.1ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌ و مارين لوپانى ركابه‌ريشى ته‌نيا 34.9ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌.
ئه‌مڕۆ گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدرا.

 


ھەركی نێت - ھەواڵ

سەرچاوەیەك لە كەركووك رایگەیاند: "بەرەبانی ئەمڕۆ داعش لە رێگەی پێنج چەكداری خۆكوژ ھێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە باشووری كەركووك، بەرلەوەی بەربەستەكان ببڕن ھێزی پێشمەرگە لێیان ھاتوونەتە دەست و ھێرشەكەیان تێكشكاندووە و سەرجەم ھێرشكەرەكانی داعش كوژراون".
 گوتیشی: "چەكدارانی داعش بە جلوبەرگی پێشمەرگە دزەیان كردبووە ناو فەرماندەی پێشمەرگە لە كەیوان، ریشیان تاشی بوو بۆ ئەوەی نەزانرێ كە داعشن، بەڵام بەرلەوەی بگەنە شوێنی مەبەست پێشمەرگە ئاگادار بوونەتەوە و سێ لە چەكدارەكانیان كوشتووە و دووانیش خۆیان تەقاندووەتەوە".
راشیگەیاند: "لەو ھێرشەی داعش دوو پێشمەرگە شەھیدبوون و شەشی دیكەش برینداربوون".


 


پێویستە سەرجەم پارێزگاروئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم دەست لەکاربکێشنەوە... 
دەزانن بۆچى ؟؟؟؟
لەبەرئەم خالانەى خوارەوە
1-ماوەى زیاتر له12سالە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاکان هەن کەچى تاکو ئێستا نەمان بیستوەونەمان بینیوە ئەندامانى ئەنجومەن بریارێک بدەن و خەلک بەقەدەرچارێکى مووچەکەیان سودى لێ ببینێت وە لە ماوەى رابردوودا ئەندامانى ئەنجومەنى گشت پارێزگاکانى هەرێم لە مێژوویاندا تاکە بریارێکیان دا کە کەمێک لە بەرژەوەندى فە رمانبەراندا بوو کەچى حکومەت بە بێ سەیرکردن رەتى کردەوە بەبێ ئەوەى حساب بۆ پارێزگاروئەنجومەن و دەنگدەرانیشى بکات ئاخر پارێزگار و ئەندامانى ئەنجومەنى 4پارێزگاى هەرێم نەتوانن بە بریارێک دەهەزار دینارى ئاوى مالان و20هەزارى دینارى کارەبا لەپاشکەوتى فەرمانبەران بگەرێنەوە بۆ سەرداهاتى هەرێم لە کاتێکدا حکومەت لە %25هەتاکو %75 ى لە مووچەى فەرمانبەران بە ناوى پاشکەوت لە فەرمانبەران حەپەلۆش کردووە ئایا ئەرکێکى نیشتمانى نیە پارێزگارو ئەندامانى ئەنجومەن دەست لەکارکێشانەوەى خۆیان پێشکەش بکەن ؟؟؟
2-هەرپارێزگایەک بە سەدان ملیۆن دۆلار قەرزارى بەلێندەران و بەسەدان پرۆژەشیان لە کاروەستاون لەکاتێکدا پێش دەست پێکردنى پرۆژەکان بودجەى تایبەتى بە پرۆژەکان لە بانکەکان هەبووە بە لام هیچى دیار نەماوە بۆیە پارێزگارێک بە خۆى و ئەنجومەنەکەى ئەوەندە دەسەلاتەى نەبێت پارێزگارى لەبودجەى پرۆژەکانى بکات لە بانکەکان ئایا ئەرکێکى نیشتمانى نیە پارێزگارو ئەندامانى ئەنجومەن دەست لەکارکێشانەوەى خۆیان پێشکەش بکەن ؟؟؟
3-نزیکەى زیاتر %50 قەزاوناحیەکان وسنورەکانیان بە زێدەرۆیى خانوو مۆل ومارکێت ومزرعە لە سەر زەوى گشتى دروست کراون ئایا ئەگەر قایمقام و بەرێوەبەرى ناحیەکانى سەربە پارێزگاکان دەسەلاتى ئەوەیان نەبێت رێگرى لە دروست کردنى زێدەرۆیى بگرن ومۆلکى گشتى حکومەت نەخەنە خزمەتى حکومەت و هاولاتیان ئایا ئەرکێکى نیشتمانى نیە پارێزگارو ئەندامانى ئەنجومەن دەست لەکارکێشانەوەى خۆیان پێشکەش بکەن ؟؟؟
4-لە سنورى هەموو پارێزگاکانى هەرێم چەندان کۆمپانیا بە ناوى وەبەرهێنانەوە باشترین زەویان لە پارێزگاکان وەرگرت وخراپترین خانوویان بە گرانترین نرخ دروست کرد کە لە گوندى رۆخاو دەجن وئاسەوارەکەیان هەتاکو دەیان سالى تر بە ردەوام دەبێت وەهیچ لایەنێکى پەیوەندى داریش جورئەتى نەدەکرد بە وەبەرهێنەرەکان بلێت نابێت بۆیە ئایا ئەرکێکى نیشتمانى نیە پارێزگارو ئەندامانى ئەنجومەن دەست لەکارکێشانەوەى خۆیان پێشکەش بکەن ؟؟؟
لە کۆتایدا بە هیوام خەلک بیر کە بۆچى دەنگیان پێ داون و کاریان چیە و بۆچى حکومەت گوێ بە بریارەکانیان نادات؟؟؟؟
ئەندازیار/جواد هرکى    2017-5-2


ھەرکی نێت- ھەمەرەنگ

خانمێکی تەمەن 47 ساڵ دەبێتە ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بە جوانیەکەی هەمووان سەرسام دەکات و بە جوانترین داپیرە لە جیهان ناودەبرێت.

زاکلینا بەڕەچەلەک خەڵکی سربیایە بەڵام لە وڵاتی ئیتاڵیا نیشتەجێ بووە، نەنکی دوو منداڵە و کاری نمایشی جلوبەرگ دەکات، لەهەمانکاتدا شارەزای بواری جوانکاریە و ڕۆژانە لە رێگای کۆمەلێک زانیاریەوە ڕێنمای خانمان دەکات.

ئەم خاتونە هەمیشە بەهۆی کارەکانیانەوە گەشتدەکات لەنێوانی سویسرا و فەرەنسا و پۆڵەندا، لە ئینستاگرام نزیکەی 200 هەزار هەواداری هەیە.

هەرچەندە بەشی خۆی تەمەنی هەیە و 47 ساڵە و  ئێستا نزیک دەبێتەوە لە پەنجاکان بەڵام زۆر لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆی جوانتر و گەنجتر دەردەکەوێت، هەر بۆیە پێی دەڵێن "جوانترین داپیرەی جیهان".


 



دیسان سەركەوتن 
هەر بۆ سەرۆك بارزانی و پارتیە  
دوای ئەوەی ئەمرۆ سەركردەیەكی دەولەتی یاسا كەسەر بەدەولەتی یاسا كەسەر بە ( نوری مالیكی   ) لەرێگەی یەكێك لە كەنالە كانی حیزبەكەی كەبەردەوام دژی جەنابی سەرۆك وپارتی تانەو تۆمەت دروست كردنن  بەلام لێرەدا حەقیقەتێك هەیە باخەلكی كوردستان ئەو راستیە بزانن كە دوژمنەكانی كورد لە زاری خۆیانەوە دەلێن جگەلە بارزانی و حیزبەكە ی هیچ حیزبێكی تر 
بەدوای سەر بەخۆیی كوردستاندا ناگەرێت ,
كەوائەمرۆ (حەیدەر ئەلموللا  ) كەیەكێكە لەسەر كردەكانی دەولەتی یاسا لە ئێوارە بەرنامەیەكی راستەوخۆیی كەنالی (هنا بغداد   ) دەلێت كەوا كورد ناوە بە ناوە هەرەشەی جیابونەوە لەعێراق دەكەن بەلام ئەمجارە ئەگەر راپر سیش ئەنجام بدەن ئەوا لە عیراق جیانابنەوە  ,
بۆیە من دەلێم بەو خەیالەوە تۆ سەرۆكەكەت بنوون .
من زۆر دلنیام كەوا سەرۆكەكەی من كە (بارزانیە ) كە بریارێكی دا پاشگەز نابێتەوە .
راستە ئەم حەقیقەتە هەیە هەندێك لە حیزبەكان  لەگەل مالیكی و ئیراندا رێك كەوتوون كە دژی ریفراندۆم و سەربەخۆیی بوەستنەوە ,
بەلام من زۆر دلنیام كەوا جەنابی سەرۆك  و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بەراستگۆیی و دلسۆزی كار بۆ ئەنجام دانی سەربەخۆیی و ریفراندۆم كار دەكەن .
وە هەروەها زۆر دلنیاشم كەوا خەلكی كوردستان بەبێ جیاوازی بریاری بەلێ بۆ جیابونەوە لەعیراق هەلدەبژێرن بریاری ( دەولەتی كوردستان   ) دەدەن  
بشدار جعفر هەركی 4/5/2017



ھەرکی نێت- ھەمەرەنگ

پێگه‌ى (Arabian Business) بڵاويكرده‌وه‌، ميرنشينه‌ يه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌ب (ئيمارات) به‌ نيازه‌ شاخێكى به‌سته‌ڵه‌كى له‌ جه‌مسه‌رى باشوورى گۆى زه‌وييه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ كه‌ناراوێكى وڵاته‌كه‌ى.
ئه‌و شاخه‌ به‌سته‌ڵه‌كييه‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگ بۆ ئاوى سازگار‌ و كه‌شوهه‌وا رێكده‌خات و رێژه‌ى باران بارين له‌ ناوچه‌كه‌دا زياد ده‌كات.
خاوه‌نانى پرۆژه‌كه‌ ده‌ڵێن، گواستنه‌وه‌ى ئه‌و شاخه‌ به‌سته‌ڵه‌كه‌, گۆڕانكارى گه‌وره‌ له‌ ره‌وشى كه‌شوهه‌واى ناوچه‌كه‌ ده‌كات و ته‌نانه‌ت ده‌بێته‌ هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى خوێى كه‌نداو و گێڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى ژينگه‌يى بۆ ئاواى ده‌ريا له‌ سنوورى ئيمارات.
هه‌روه‌ها پرۆژه‌كه‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ى راكێشانى گه‌شتيارى زۆرتر بۆ ئيمارات.
رووپۆشى به‌سته‌ڵه‌كى له‌ جه‌مسه‌رى باشوورى زه‌وى به‌ يه‌كێك له‌ گه‌نجينه‌كانى ئاوى سازگار له‌سه‌ر رووى زه‌وى هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌ شێوه‌يه‌كى رێژه‌يى هه‌ر شاخێكى به‌سته‌ڵه‌كى 90 مليۆن ته‌ن ئاوى له‌ خۆگرتووه‌.



ھەرکی نێت- سیاسی

دوای ئەوەی "ئەبو مسعەب زەرقاوی" بووە ئەمیری رێكخراوی قاعیدە لەعێراق، 4 كەسی نارد بۆ ئەنجامدانی كاری خۆكوژی لەوڵاتەكەی خۆی كە ئەردەن بوو.
"ساجیدە ریشاوی" لەگەڵ مێردەكەی "عەلی شمەری"، ئەو ژن و مێردەبوو عێراقیە بوون كە نێردران بۆ خۆتەقاندنەوە، دوای ئەوەی چوونە ئوتێلێك بەناوی "رادیسۆن ساس" كە تێیدا سەدان كەس سەرقاڵی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بوون، عەلی شمەری لەناو ئامادەبوواندا پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكەی تەقاندەوەو ساجیدەی ژنیشی هەڵات.
دوای ئەوەی زەرقاوی بەرپرسیارێتی خۆی لەو كردەوەیە راگەیاند، ئاماژەی بە ژنێكیش كرد كە بەشداری كردووە لەو كردەوەیەدا، دەسەڵاتدارانی ئەردەن دوای چەند رۆژێك توانیان ساجیدە دەستگیر بكەن، دوای ئەوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی فڕۆكەوانێكی ئەردەنی بەناوی "مەعاس كەساسبە" دەستگیر كرد و داوای كرد لەگەڵ "ساجدە ریشاوی" ئاڵوگۆڕی پێ‌ بكات، بەڵام وڵاتی ئەردەن رازی نەبوو، رێكخراوەكەش ئەو فڕۆكەوانەی بەزیندوویی سوتاند و ئەردەنیش لەتۆڵەی ئەو رووداوەدا ساجدەی لەسێدارەدا .



ھەرکی نێت- مێژووی

ا.م. ھاملتن چۆن باسی عەشیرەتی ھەرکی دەکات 


بە پێی بەدواداچوونێكی توڕی ھەواڵی ھەركی نێت، ھاملتن لە کتێبەکەی خۆدا بەناوی ڕێگایەک بە کوردستاندا باس لە کاتی دروستکردنی ئەورێگایە دەکات، ئەو ئاستەنگانەی ھاتوونەتە بەردەمی وە باس لە عەشیرەتە کوردیەکان دەکات وە ھەر لەم کتێبەیدا باس لە عەشیرەتی ھەرکیش دەکات

ھاملتن لە کتێبەکەیدا لە لاپەرە ٤٨ ئامەژە بە وە دەکات کە ھەرکیەکان کۆچەر بوون کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆیە لەو رێگەیەدا رووبەرووی کێشەی زۆر دەبوونە یەکێک لەو کێشانە ھاملتن ئاماژەی پێکردووە لە ناوچەی سپیلک کەھەندێک کەس جەردەبوونە لەو ناوچەیە رێگریان کردووە کە لە عەشیرەتی سورچی بوونە بۆیە زۆرجار کێشە دەکەوتە نێوان ھەرکیەکان و سورچیەکان.

وەھەروەھا ھاملتن دەلێت لە ھەولێر دەگەرامەوە گوێم لە پێکدادانی سورچیەکانی ناوچەی سپیلکو ھەرکیە رەوەندەکان بوو دەلێت چەند کەسێک لەو شەرە کوژراو برینداربوون وە نوسەر ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ناو بریندارەکانی عەشیرەتی ھەرکی ژنیش ھەبوو چونکە ژنەکانیشیان وەکوو پیاوەکان ئازاو تفەنگ چی بوون بەشداری شەرەکانیان دەکرد.  

وە نووسەر دەلێت لەم شەڕەدا شازدە کەس کوژران کە دواتر پۆلیس توانی بگاتە ئەو ناوچەیە شەرەکەی ھێورکردەوە .



ھەرکی نێت- ھەمەرەنگ

خانمانی سعودیە لەنێو جیهانی عەرەبی پێگەیەکی بەرزیان لە بواری ڕۆشنبیری و جوانکاری خانمان هەیە، بەپێی ڕاپرسیەکی پێگەی "بیوتی ئەراوند" 10 لەو خانمانە بە جوانترینی سعودیە هەڵبژێردراون:

دینا شەهابی، کە یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکان و دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە.

وەردە خان کچی خانەوادەیەکی دیاری سعودیەیە و دایکی پاکستانیە و لە لەندەن دەژین.

حەنان بەکر یونس هونەرمەندی ناسراوی خلیجیە، هاوکات نمایشکارێکی دیاری مۆدە و جلوبەرگە.

ڕیم عەبدوڵڵا خەڵکی شاری ڕیازە و کاری نواندن دەکات و ئەکتەرێکی سەرکەوتووی درامای " طاش ما طاش".

هەیبە جەمال دیزاینەرێکی ناسراوی خلیجیە و پێشکەشکارێکی بەناوبانگی پڕۆگرامی دیزاین و ستایلی خانمانە.

نادین بەدیر کچی پیاوێکی بازرگانی دیاری سعودیە لە دوبەی دەژی، بەشداری لە چەندین پڕۆگرامی عەرەبی کردووە وەک پێشکەشکار.

سوها نویلاتی ڕاگەیەندکارێکی بەناوبانگی سعودیە.

نەرمین موحسین لەساڵی 2010 بەدواوە وەک ئەکتەر دەرکەوتووە لەگەڵ ئەکتەری سوری یاسر عەزیمە، دواتر بەشداری لە پرۆگرامیکی کۆمیدی مانگی رەمەزاندا کردووە لەگەڵ چەندین کاری دیکە.

مونا ئەبو سلێمان یەکەم خانمی سعودیە کە وەک پێشکەشکار لە کەناڵە ئاسمانیەکان دەرکەتووە، نازناوی باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی پێدراوە، دەرچووی بەشی ئادابی ئینگلیزیە.

ئەمیرە کچی عیدان کە خانمێکی بازرگانی سعودی، یەکێکە لەو خانمانەی زۆر پشتگیری لە مافی خانمان دەکات لە سعودیە.


ھەركی نێت - ھەواڵ

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا مه‌لا عه‌لى كه‌ڵه‌ك, له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌ لايه‌ن پۆليسه‌وه‌ ده‌ستگيركرا.
مه‌لا عه‌لى كه‌ڵه‌ك, به‌ گوته‌ى خۆى 65 جار به‌ هۆى سكاڵايه‌كى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستييه‌وه‌ چووه‌ته‌ به‌رده‌م دادگا.
تا ئێستا روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌, بۆچى له‌ دره‌نگانى ئه‌مشه‌ودا ده‌ستگيركراوه‌.
پێشتر لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى ناوبراويان رانه‌گه‌ياندبوو. 

 

 

MKRdezign

Contact Form

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget