March 2017

میدیای ئەلیکترۆنی و کاریگەریەکانی
زمانی راگەیاندن
بەشی دوو

لە ھەموو ولاتێک راگەیاندن زمانی تایبەتی بە خۆیان ھەیە و ئەمەش تەنیا لە راگەیاندن ( گۆڤار، رادیۆ، تەلەفیزۆن، وە ئینتەرنێت) سوودی لێدە بینرێت . کورد جارێ ئەو زمانە ستاندەردەی نیە، بۆیە ھەرکەسەو بەئارەزووی خۆی چ وشەیەکی بێتە سەرزاری بەکاری دەھێنێ بێ ئەوەی بیر لە زیان یان سوودی ئەو چەشنە کارکردنە بکاتەوە.
ئەوەی لە ئێستادا زمانی راگەیاندنەکان کاریان پێدەکرێت لە ئاستی پێویست دانیە چونکە نەک کەسانی پسپۆر بەلکوو کەسانی نەخوێندەواریش دەزانن کورد نە بەو جۆرە قسەی کردوە نە بەو جۆرە دەنووسێ.ئەوەی لە ئێستادا روودەدات نەزمانی راگەیاندنە نە ئەخلاقیاتی کاری راگەیاندنە.
پەیدابوونی ئەم زمانە لە راگەیاندنی کوردی، مێژوویەکی دووری نیە، ئەم جۆرە زمانە زبرە لە شەری ناوەخۆ لەلایەن چەند بەرپرسێکی توندرەوەوە پەیدابوو.
بەلام دوای سەر ھەلدانی میدیای ئەلیکترۆنی ئەم زمانە زبرەی راگەیاندن زیاتر گەشەی کرد، ئەمەش زمانی راگەیاندنی تووشی کێشەی گەورەیکرد .
لایەکی ترەوە زۆربەی ئەوانەی لە ئێستادا لە بواری رۆژنامەوانیدا کاردەکەن پیشەیان رۆژ نامەنووس نیە بەلام خۆیان تێکەلی ئەم کارە کردووە یان دەرچووی ھیچ ناوەندێکی ئەکادیمی نین یانیش ھەندێکیشیان دەرچووی ناوەندەکانی ئەکادیمین بەس وەکوو پێویست خۆیان پێنەگەیاندوە، ئەمەش وادەکات شارەزاییەکی ئەوتۆیان نەبێت لە بارەی ئەخلاقی کاری میدیایی.

میدیای ئەلیکترۆنی و کاریگەریەکانی
زمانی راگەیاند

شەھید ڕەشوو ھەركی

ھەركی نێت - شەھیدان

‎ژیاننامەی کەسێکی چاونەترس کە چاونەترسییەکەی زیاتر بوو لە سەرکردەیەک و بیر و ھزری لە سەرکرەیێکی گەورە دەچوون ئـامانجی ئـامانجی سەرکردەیێک بوون لە گفتوگۆ قسە خۆش و لە جەنگ دا قارەمانێک بوو،، چەندێ وەسفی بکرێ ناتوانین وەک خۆی باسی بکەین خۆی لە ھەموو ووشەیێک گەورەترە،، ئەویش سەرکردە و ژەنەڕال شەھید لیوا( ڕەشۆ ھەرکی )يه . ناوى تەواوی (ڕزاق خان اودل محمد) ناسرەوە بە (ڕەشۆ ھەرکی) لە ساڵی (1964)ز لە گوندێکی دەوروبەری ھەولێر لە دایک بووە حەز و ئـارەزووی بۆ خوێندن ھەبووە و چۆتە قوتابخانە بەڵام لەبەر قورسی ژیان ناتوانێ درێژە بە خوێندن بدا ئـیتر ژیانی لەگەڵ بنەماڵەکەی بەسەردەبا تاکو ساڵانی (١٩٨٧-١٩٨٨) کە پەیوەندی بە ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات. (ڕەشۆ_ھەرکی) لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩٠ەکانەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە دەکا و ڕۆڵێکێکی گرنگی لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ گەلی کورد ھەبووە بە تایبەت لە ناوچەکانی قەزای خەبات و دەوروبەری ھەر لە سەرەتاوە بە پلەی ئـامر سریە دەور دەبینێ لە ڕیزەکانی پێشمەرگە پاشان بەھۆی زیرەکی و چاۆنەترسی سەرکردە پڵەی بەرز دەکرێتەوە بۆ ئـامر فەوج لە لیواکانی سوپای دووی دوژمن بەزێن ھەمیشە بە زیادەوە کارەکانی جێبەجێ کردووە و ھەر ئـەرکێکی پێ بسپێردرایە بە سەرکەوتووی ئـەنجامی دەدا ھەر بۆیە دیسان پلەی بەرز دەکرێتەوە بە ئـەمری جەنابی سەرۆک بارزانی دەکرێت بە ئـامر لیوای ھێزی ٢٦ ی سووپای دوو ،، پاشان دیسان پلەی بەرز دەکرێتەوە و فەرماندە ڕەشۆ ھەرکی دەبێتە ئـەندام لە سووپای٣. کەسێک بوو لە ھەموو دانیشتن و کۆبونەوەکان ھەموویان چاوەڕێی قسەکانی ئـەو بوون چونکە کەسێکی لێھاتوو و زیرەک بوو مرۆڤ دۆست و قسە نەرم و قسە خۆش بوو لە ناو کۆمەڵگە و تایبەت لە ناو پێشمەرگەکان خۆشەویست بوو ھەمیشە نمونە بوو بۆ سەرکردەیێکی سادە و ئازا و خۆشەویست لە کاتی ڕوودانی ھەر کێشەیەک گەر کێشەکە چەند گەورەبا کاتێک ڕەشۆ ھەرکی دەھاتە نێو کێشەکە بە دوو قسە کێشەکەی چارەسەر دەکرد بە ھەموو شێوەیەک ھانی خەلکی دەدا بۆ ئـەوەی ڕێگای ڕاستیان پیشان بدا، بەڵام بەداخەوە کە قەدەر کاروانی خزمەتی ئـەو مرۆڤە گەورەیەی بە کۆتایی ھێنا لە بەرواری ٦/٤/٢٠٠٣ لە مەفرەقی مغمور-دیبەگە لە کاتی پڕۆسەی ئـازادکردنی عێڕاق و کوردستان لە ژێر حوکمی حیزبی بەعس بەھۆی ھەڵەیێکی ھاوپەیمانان شەھید لیوا(ڕەشۆ ھەرکی) و ئـامۆزایێکی بە ناوی شەھید (تحسین ھەرکی) لەگەڵ ١٧ پێشمەرگەی تر شەھید کران کە لەم ڕووداوەدا فەرماندە وەجی بارزانی برای سەرۆک بارزانی بە سەختی بریندار کرا ھەر لەو بنەماڵەیەی شەھید ڕەشۆ ھەرکی کە بنەماڵەیێکی گەورەی ناو عەشیرەتی ھەرکییە کە بە بنەماڵەی (مالە شین) ناسراون زیاتر لە ٢٥ شەھیدیان داوە بۆ ئـازادی کوردستان کە ھەموویان ئـامۆزا و برازای فەرماندە ڕەشۆ ھەرکی بوون بنەماڵەیێکی کورد پەروەر و نیشتیمان دۆستن لە دەست دانی ئـەم پیاوە مەزنە بوو بە زامێک کە ھەموو کات لە ناو دڵمان بە نەمری دەمێنێتەوە لە خوای گەورە داوا کارین کە جێگای بەھەشت بێت

MKRdezign

Contact Form

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget