April 2017



ھەركی نێت - ھەواڵ

دزینی شیر و دایبی منداڵان، بۆ منداڵه‌ ساواكه‌ی، ناڕه‌زایی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ كوردستان، ناڕه‌زایی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ نیشانده‌ده‌ن و سه‌رنج و ره‌خنه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره‌ ده‌رده‌بڕن.
ئه‌و پياوه‌, ناوى (ع.م.س)، مووچه‌يه‌كى 300 هه‌زارى هه‌يه‌ و به‌ هۆى سيستمى پاشه‌كه‌وتی به‌شێك له‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ لايه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌ دوو مانگ جارێك بڕى 163 هه‌زار دينار مووچه‌ى وه‌رگرتووه‌, وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى بۆ كوردستان 24 به‌ تايبه‌تى قسه‌يكرد و باسى ژيانى خۆى كرد.
هه‌ندێك له‌ به‌كارهێنه‌ران، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌و سزادانه‌ پرسیارێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی له‌خۆی هه‌ڵگرتووه‌، كه‌ له‌ دوای سزادانی ئه‌و پیاوه‌، كێ به‌خێوكردنی ئه‌و منداڵانه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و هاووڵاتییه‌، كه‌ دایبی و شیری له‌ دوكانه‌كان بردووه‌، ده‌ستكاری هیچ شتێكی دیكه‌ی نه‌كردووه‌، ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێك دوكان به‌ ملیۆنان دیناری تێدابووه‌، به‌ڵام ئه‌و ته‌نها شیر و دایبی، كه‌ پێویستی منداڵه‌ ساواكه‌یان بووه‌، بردوویه‌تی.
چه‌ندین كه‌مپینی دیكه‌ش له‌لایه‌ن چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌ستیپێكردووه‌ و داواكارن چاوپێداخشانه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگادا بكرێت.
پارێزه‌ر كارزان هه‌ناره‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، "تاوانی دزیكردن" بە پێی مادده‌كانی 443 - 444 سزاكه‌ی دیاریکراوه‌، ئەگەریش بە شەو دزیەکە کرا بەپێی مادەی 446 سزاکەی دیاری دەکرێت، ئه‌گه‌ر دزییه‌كه‌ به‌ شه‌و بكرێت، سزاكه‌ی زیاتر دەبێت.
ئەو باوکەی بۆ منداڵەکەی شیر و دایبی دزیوە  دەکرێت لە رێگای دادگای تەمیزەوە سزاکای کەمتر بکرێتەوە   بەو پێیەی خاوەن دووکانەکان  لە حەقی خۆیان خۆش بوونە و یەکەم جاریشە کە دزی دەکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر سزا ده‌درێت و مافی گشتی ده‌یگرێته‌وه‌.
ئه‌و پارێزه‌ره‌ داواش لە حكوومەت و رێكخراوەكان ده‌كات، رێگه‌چاره‌ی گونجاو بدۆزرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی گوزه‌رانییان هاوشێوه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ خراپه‌، تاوەکو رووداوی هاوشێوه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

 

ھەركی نێت - ئابووری


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەو وەزارەتە کە وێنەیەكی بۆ ھەركی نێت نێردراوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار بەم شێوەیە دەبێت: 
١-ڕۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری  ٧-٨/٥/٢٠١٧ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.


٢-ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری ٩-١٠/٥/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.

٣-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ١١/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

٤-ڕۆژی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری ١٤-١٥/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی یەکەکانی (٨٠ و ٧٠) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

٥- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٦/٥/٢٠١٧، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

٦- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ١٧-١٨/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی
- فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن
- ئەنجومەنی ئاسایش 


٧- ڕۆژی  یەک شەممە بەرواری ٢١/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی  ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی و دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

٨- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٢/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی  ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.

٩-ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٣/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی  ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) دابەش دەکرێت.

١٠- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ٢٤-٢٥/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی وەزارەتی ناوخۆ  و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

١١- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٨/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.

١٢- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٩/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی کارەبا
- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
- وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
- وەزارەتی پلان دانان 
- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
- دیوانی چاودێری دارایی
- دەستەی مافی مرۆڤ
- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرھێنان
- دەستەی دەسپاکی
- کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان


١٣- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٣٠/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
 - وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
- مووچەی (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی


١٤- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٣١/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی داد
-ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆکایەتی ھەرێم
- سەرۆکایەتی پەرلەمان
- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران



ھەرکی نێت- ھەوال

به‌ گوێره‌ی دوا ریزبه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای ئی بی ئاڕ، عێراق پله‌ی پێنجه‌می هه‌یه‌ له جیهان له‌ بوونی نه‌وتی یه‌ده‌گ و به‌پێی ژماره‌كانی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ش بێت هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌م ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه‌ له‌ نه‌وت.
كۆمپانیای ئی بی ئاڕی تایبه‌ت به‌ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز دوا پۆلێنكاری نه‌وتی یه‌ده‌گی وڵاتانی جیهانی راگه‌یاند و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ فه‌نزوێلا پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه‌ و خاوه‌نی 300 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گه‌، دوای ئه‌ویش سعوودیه‌ دێت كه‌ 269 ملیار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه‌.
به‌ گوێره‌ی پله‌ به‌ندییه‌ نوێیه‌كه‌ كه‌نه‌دا پله‌ی سێهه‌م و ئێران پله‌ی چواره‌می گرتووه‌ له‌ رووی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ نه‌وتی خاو.
به‌ گوێره‌ی هه‌مان ریزبه‌ندی، نایجیریا كه‌ ته‌نها خاوه‌نی 37 ملیار به‌رمیل نه‌وته‌ پله‌ی ده‌یه‌می هه‌یه‌ له‌ جیهان، ئه‌گه‌ر هه‌مان ژماره‌كانی ئه‌و پۆلێنكارییه‌ش به‌كاربێنین، ئه‌وان هه‌رێمی كوردستان شوێنی نایجیری ده‌گرێته‌وه‌ چونكه‌ ته‌نها یه‌ده‌گی نه‌وتی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم زیاتره‌ له‌ 45 ملیار به‌رمیل.



ھەركی نێت - ھەواڵ

ئەمرۆ ئێوارە بەرپرسێكی باڵای پێشمەرگە بە ناوی ئەدھەم عەزیزخان  محیەدین ئاغا گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دھۆك كە بە سەختی بریندار بووە.

ھەركی نێت بەدواداچوونی بۆ ئەم ھەواڵە كرد و دەركەووت بەھۆكاری كومەڵایەتی ئەم رووداوە رویداوە و لە ئێستادا ناوبراو لە لەژێر چاودێری پزیشكەكاندایە.

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی دھۆك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت ڕایگەیاند: بەلێ ئەم ھەوالە ڕاستە و لە ئێستادا سەرقالی تیماركردنی شوێنی برینداربوونەكەین،.

 



ھەرکی نێت- ھەوال

وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان کردووە بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی (٣)ی ساڵی (٢٠١٧)، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەکان بکەن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ ٢٩ى نیسان ڕایگەیاند، داوا لە فەرمانگە و دام و دەزگاکانی وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم دەکات، کە بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی (٣)ی ساڵی (٢٠١٧) ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجیەکان بکەن، بە مەبەستی وردبینی کردن و ئامادەکردنیان.
ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا دابەشکردنى موچەى مانگى دوو کۆتایی نەهاتووە و سبەینێ موچەى مانگى دووى چەند دامەزراوەیەک دابەشکرێت.
سبەى موچەى وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری و  سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان دابەشدەکرێت.


ھەرکی نێت- سیاسی


نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی بەشداری لە لوتكه‌ی 2017ی ئیستانبوڵی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵه‌نتیک كرد، بڕیارە سەعات چواری ئێوارەش لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەركۆماری توركیا كۆبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، لە دووەم رۆژی لووتكه‌کەدا سه‌ركۆماری توركیا لە كاتی هاتنی بۆ ئه‌و هۆتێله‌ی لووتكه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، سڵاوی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان و جۆن باس باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و قادر تۆپباش سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ كرد.

لە لووتكه‌کەدا بە ئامادەبوونی شرۆڤەکاران و وەزیرانی وڵاتانی بەشداربوو، گرنگترین پرسەکانی پەیوەست بە ئابووری و وزە و دارایی و کێشە ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵوی توركی، بڕیارە ئه‌ردۆگان سەعات 4:00ی ئێواره‌ی ئەمڕۆ له‌ كۆشكی یڵدز مابه‌ین له‌ ئیستانبوڵ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه‌.



ھەرکی نێت- مێژووی

جۆزێف ستالین

جۆزێف ستالین (بە ڕووسی: Иосиф Сталин) (لەدایکبوون ١٨٧٨ - کۆچی دوایی ١٩٥٣) ڕابەر و سیاسەتوانی کۆمۆنیستی سۆڤیەت بو کە لە نێوانی ساڵانی ٢٠ی تەمەنی تاکوو کاتی مردن ڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی یەکیەتی سۆڤیەتی لە ئەستۆ بوو. زۆر کەس بە بەرپرسی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤی ئەزانن کە ژمارەیان نێوان ٤ تا ٢٠ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.

لە ساڵی ١٩٢٢ گەیشتە پلەی سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمۆنیستی یەکیەتی سۆڤیەت. دوای مردنی ڤیلادیمیر لینین، ستالین توانی بەسەر لیۆن ترۆتسکی سەرکەوێت و ڕابەرایتی حیزب بگرێتە دەست. لە ساڵانی ١٩٣٠ خاوێنکردنەوەی گەورەی بەڕێخست کە زنجیرە سەرکوتی سیاسی و دەستبەسەر کردن و کوشتنی ناڕازییەکان بوو کە لە ساڵی ١٩٣٧دا گەیشتە بەرزترین پلەی خۆی.

ستالین بڕوای وا بوو کە سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای مارکسیسم-لینینیسم پێکھاتووە بەڵام ئێستا ھەموان سیستەمی ئابووری و سیاسیی ئەو بە ئەستالینیسم ناو دەبەن.

لە ساڵی ١٩٢٨دا ستالین بە گۆڕینی پلانە ئابووریەکان و دانانی پلانی کشتوکاڵی ھەڵبژاردەیی، یەکیەتی سۆڤیەت تا کۆتایی ساڵانی ١٩٣٠ لە وڵاتێک بە زۆرینە جەماوەری جووتیار بوو بە یەکێک لە زل‌‌ھیزەکانی بواری سەنعەت لە جیھاندا.

داگیر کردنی گەنم و خواردمەنیەکانی دیکە لە لایەن کاربەدەستانی سۆڤیەت و بە دەستووری ستالین لە ساڵانی ١٩٣٢تا ١٩٣٤ بووە ھۆی ھاتنی قڕ و قاتی لە وڵاتانی ژێردەسەڵاتی ئۆکراین، قەزاقەستان و قەفقازی باکوور. ھەرکەس لە جووتیارەکان کە دژایەتی ئەوەی بکردایە کۆلاک ناویان دەنا و سەرکوت و دەسبەسەر دەکرا.

لە کاتی شەڕی جیھانی دووھەم ئەستاڵین ڕابەری یەکیەتی سۆڤیەت بوو و دەورێ گرینگی ھەبوو لە شکەست ھێنان بە ئەڵمانیای ژێر دەسەڵاتی نازیەکان. ئەوە سۆڤیەتی کردە یەکێ لە دوو زلھێزی دونیا و ئەوە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ واتە تا کۆتایی ژیانی ئەستالین ھەر مایەوە.

ھێندێ کەس حکوومەتی ستالین بە دەسەڵاتی تاکەکەسیی دەناسن و ھەروا بە لەنێو بردنی کەساییەتیەکانی دەژ بەو تاوانباری دەکەن. نیکیتا خرۆشۆڤ، جێگری ئەستالین، کەسایەتی و شێوازی حوکمڕانی ستالینی لە کۆبوونەوەی حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٦ کێشایە ژێر پرسیار و دواتر دەستی کرد بە خاوێنکردنەوەی حکومەت لە ھاوڕێیانی ستالین.

سەردەمی منداڵی و ھەڕەتی لاوی
ستالین لە شاری گۆری (Gori ) لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی روسیدا لە دایک بووە، زانیاری دروست سەبارەت بە منداڵی و ھەڕەتی لاوی ستالین زۆر نین، بەڵام نوسراوەکانی کچەکەی ستالین سڤیتلانە (Svetlana ) بە راستترین سەرچاوە ناسراون ، بە پێ ی وتەکانی ئەو باوکی ستالین سەرەتا بەرگدروو بووە ، بەڵام پاش ئەوەی منداڵەکانی بەجێدەھێلێت و دەچێت بۆ تەبلیسی کاری پینەچێتی ( ئیسکافیپێڵاو دورینەوە) دەکات. دەگوترێ باوکی ستالین ھەمیشە حەزی لە خواردنەوەی مەی بووە، بە مەستی گەڕاوەتەوە ماڵێ و زۆر بە توندی و دڵڕەقانە رەفتاری لەگەڵ ستالین و دایکیدا کردووە. یەکێک لە ھاوڕێکانی سەردەمی منداڵی ستالین لەم بارەوە دەنوسێت ( باوکی ستالین ھێندە دڵڕەقانە و خراپ لە ستالینی دەدا، ھەندێک جار نیوە مردوو دەبوو، بەڵام سەیر لەوە دا بوو کە ھیچ کەس گوێ ی لە گریانی ستالین نە دەبوو، ستالین ھەرگیز نەگریاوە ). کاتێ ستالین تەمەنی حەوت ساڵان بووە، باوکی بۆ تەفلیسی دەڕوات و خێزانەکەی بەجێدەھێلێت ، بەمجۆرە بەخێوکردنی ستالین دەکەوێتە ئەستۆی دایکی، کە ئەویش بە کارەکەری و جل شۆری ماڵان بەخێوی دەکات. یەکێک لەو ماڵانەی کە دایکی ستالین کاری تێدا دەکرد ماڵی کابرایەکی جولەکە بووە بە ناوی ( دەیڤد پایسیمدۆڤ ) ، ئەم کابرایە کاتێک ستالین دەبینێت کە بۆ ھاوکاری دایکی لەگەڵیدا بۆ ئەو ماڵە دەڕۆشت ، زۆر سەرسامی دەبێت و خۆشی دەوێت ، بە کتێب وپارە زۆر کۆمەکی ستالین دەکات، کاتێک ستالین دەگاتە ترۆپکی دەسەڵات ئەم پیاوە بڕیار دەدات سەردانی ( سوسو) ی بچکۆلە دەکات تا بزانێت رەوشی چۆنە، ستالین زۆر بە گەرمی پێشوازی دەکات و لە زۆر شوێنی گشتیدا لەگەڵ خۆیدا دەیگەڕێنێت...

MKRdezign

Contact Form

Name

Email *

Message *

Powered by Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget